2010/9/2 08:43 PM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

رۆژنامه‌نووسی بواری هونه‌ری "مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه" یه‌كه‌م كتێبی خۆی به‌چاپگه‌یاند. كتێبی "تا دڵ ده‌وه‌ستێ- ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی سه‌فوه‌ت جه‌راح 1935- 2010" كه قه‌باره‌كه‌ی "100" لاپه‌ڕه‌یه‌و له ئاماده‌كردنی مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه‌و به‌رهه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شانۆی هه‌ولێر بوو له چله‌ی ماته‌مینی هونه‌رمه‌ند سه‌فوه‌ت جه‌راج دابه‌ش كرا.
درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/8/27 10:47 AM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه
دوای ته‌واوكردنی قۆناغی خوێندنی ئه‌كادیمیای هونه‌ره‌جوانه‌كان، ده‌رهێنه‌ری بواری شانۆ "رۆژگار كه‌ریم رۆژ" سه‌رقاڵی نوێترین كاری خۆیه‌تی. شانۆگه‌ری "دۆڕاوه‌كان" له نووسینی به‌رزان فه‌ره‌ج و ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی رۆژگار كه‌ریم رۆژ، به‌رهه‌می به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ر- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی هه‌ولێره‌و به هاوكاری تیپی شانۆی تیشك نمایش ده‌كرێ.
درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/8/25 06:16 PM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

له‌ڕاگه‌یاندنێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێبلاگه‌كه‌مان ڕه‌وانه كراوه به‌رێوه‌به‌رێتی هونه‌ری شانۆى سلێمانی، فێستڤاڵی گوڵه مێخه‌ك بۆ مۆنۆدراما ساز ده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داوا ده‌كه‌ن له سه‌رجه‌م تیپ و گروپه شانۆییه‌كان له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌شدار بوون له‌و فێستڤاڵه
درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/8/24 09:50 PM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

ئا: شۆڕش محەمەد
خانمە شانۆكاری كورد (میدیا رەئووف بێگەرد) بەشداری فیستیڤاڵی موزیكی هاوینی 2010ی وڵاتی دانیمارك كرد و بە نواندن لە شانۆگەرییەك كە بەزمانی دانیماركی پێشكەش كرا. شانۆگەرییەكە بە ناونیشانی (شەوێك پاش 1001 شەو)ەیە و بەرهەمی گروپی شانۆی (ئەنانا)یە و لەلایەن گروپی موزیكی (fuglsang)ی سەمفۆنیای كلاسیكییەوە بانگێشتی ئەو گروپە شانۆییە كرا بۆ پێشكەشكردنی بەرهەمەكەیان.
درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/8/24 03:17 PM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

دیمانە: كامەران سوبحان
خاتوونە ئەكتەر بەیانی زەریفی یەك لە شانۆكارە دیارەكانی شانۆی كوردییە، لە ساڵی 1963 لە دایك بووە و ساڵی 1986 بەشی شانۆی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی لە سلێمانی تەواو كردووە، تا ئێستە بەشداریی لە نێزیكەی 100 كاری شانۆیی و درامای تەلەڤزیۆنی كردووە، وەك خۆیشی ئاماژەی پێ دەدات گرینگ‌ترین ئەو شانۆگەرییانەی بەشداریی كردووە تێیاندا برێتی بوون لە (سەلەی نانكەر، حەمەدۆك، میراتی، شار). لەم دیمانەیەدا، بەیانی زەریفی باس لە شانۆ بەگشتی و بەرهەمەكانی خۆی و شانۆی كوردی لە ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو و ئێستە دەكات.
درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/8/24 03:09 PM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

ئێوارەی 21ئاب/ئۆگستس لە شاری سلێمانی نووسەری ناوداری كورد و عێراقی محێدین زەنگەنە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە كۆچی دوایی كرد. محێدین حەمید محەمەد ناسراو بەمحێدین زەنگەنە لە ساڵی 1940 لە خێزانێكی كوردپەروەر لە گەڕەكی شاترلوی كەركووك لە دایك بووە، لە ساڵی 1954ەوە دەستی كردووە بەنووسین و لە ساڵی 1962 كۆلیژی ئادابی بەشی زمانی عەرەبی زانكۆی بەغدا تەواو دەكات و ماوەیەك لە باشووری عێراق و دواتر لە بەعقوبە مامۆستای وانەی عەرەبی دەبێت، لە دوای ئازادی عێراق لە 2003 لە سلێمانی نیشتەجێ بوو و لە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم لە گۆڤاری سەردەمی عەرەبیدا وەك راوێژكاری زمانەوانی كاری دەكرد.
درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/8/23 02:20 PM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

عه‌لی عوسمان یاقووب
به‌شی یه‌كه‌م
هیچ شانۆنامه‌نووسێک له‌و په‌نجا ساڵه‌ی رابووردوودا، ئه‌وه‌نده‌ی هارۆڵد پینته‌ر، ره‌خنه‌گرو هه‌وادارانی شانۆی سه‌رسام نه‌کردووه، نه‌ک سه‌باره‌ت به‌وه‌ی، که پینته‌ر ده‌چێته ئه‌و خانه‌یه‌ی، که (مارتین ئه‌سلین) به " شانۆی پووچگه‌را" ناوی ده‌با، به‌ڵکو سه‌باره‌ت به‌و ته‌کنیکه درامییه‌ی، که بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و بینینه پووچگه‌رایه به‌کاریدێنێ و ره‌خنه‌گران بیروڕای جیاجیایان ده‌رباره‌ی هه‌یه.
درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/8/23 01:35 AM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

عه‌لی عوسمان یاقووب
به‌شی دووه‌م وكۆتایی
ئاوده‌سه‌که بۆ "گویس" ده‌بێته بنه‌مای دووباره‌بوونه‌وه هه‌روه‌ها هیچوپووچێتی دووباره‌بوونه‌وه. ئه‌م دووباره‌بوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ رۆتینی ژیانی خۆی، که دواتر باسی لێوه ده‌کات، هاوته‌ریبه و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دیالۆگه پچڕ پچڕه‌که‌یش هاوته‌ریبه، که له پڕێکا ده‌گۆڕێت. ئاوده‌سه‌که، وه‌کو دیالۆگه پچڕ پچڕه‌که کار ده‌کاته سه‌ر دواخستنی وه‌ڵامدانه‌وه‌که.
درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/8/22 03:46 PM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

شانۆگەری شەڕ، یەكێكە لە دەقە شانۆییەكانی نووسەری ناوداری سویدی لاش نۆرین و لە چوارچێوەی زنجیرەی 9ی شانۆی بیانی‌دا لە دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاراس بڵاوكراوەتەوە. ئەم دەقە شانۆییە دلاوەر قەرەداغی لە سویدییەوە بەزمانێكی شیعری جوان كردوویەتی بەكوردی و دانا رەئووف وەك سەرپەرشتیاری زنجیرە شانۆییەكە پێشەكییەكی پڕ زانیاریی بۆ دەقەكە و دنیا تایبەتیەكەی (لاش نۆرین) نووسیووە.
درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/8/20 11:16 PM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: عه‌بدوڵا سڵێمان (مه‌شخه‌ڵ)
به‌شی دووه‌م و كۆتایی
پرسیار : جێ و شوێنی نووسه‌ر له‌گۆمه‌ڵگه‌دا چۆن ئه‌بینی؟
ئێدوارد ئه‌لبی : ئه‌شێ بێبایه‌خانه!لێیبووردرا بێ. پێویسته کرداری نووسین سوودبه‌خش بێ. ئه‌گه‌ر نه‌توانرێ تۆزێ زیاتر خه‌ڵک په‌روه‌رده بکرێ سه‌باره‌ت به هۆشیاری به‌رپرسیاره‌تی،ئیتر ئه‌نجامدانی گرنگییه‌کی ئه‌وتۆی نابێ. به‌ڵام هه‌موو ئه‌نووسین چونکه ئه‌وه‌ی ئه‌بینین جێی خۆشحاڵی نییه و ئێمه ئه‌مانه‌وێ خه‌ڵک باشتر و جیاوازتر بێ.به‌ڵی بۆیه ئه‌و کاره ئه‌که‌ین.
درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/8/20 08:41 PM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: عه‌بدوڵا سڵێمان (مه‌شخه‌ڵ)
به‌شی یه‌كه‌م
پرسیار : وه‌ک منداڵێک، گه‌وره بوون له ده‌وروبه‌ری شاری نیویۆرک بۆ تۆ چۆن بوو؟
ئێدوارد ئه‌لبی : من منداڵێکی هه‌ڵگیراوه بووم، و له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه گه‌وره کرام که سه‌روکاریان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌بردنی شانۆدا هه‌بوو.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شانۆی ئیستعرازی.بازنه‌ی کیس-ئه‌لبی ئیستعرازی. هه‌روه‌ها هۆڵه‌که به‌رده‌وام به نمایشکه‌ره ئیستیعرازییه خانه‌نشینه‌کان پڕ ئه‌بۆوه. بۆیه ئه‌بوایه هه‌ریه‌ک له بیڵ گاگستۆن و ڤیکتۆر موور و ئێد واین و هه‌موو ئه‌وانه‌م بناسیایه که که‌س هیچی له‌باره‌وه نه‌بیستوون.منیش هه‌ر له لاویما ده‌ستم کرد به ڕۆیشتن بۆ هۆڵه‌کانی شانۆ.
درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/8/20 05:18 PM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

له‌په‌یوه‌ندیه‌كی تایبه‌ت به وێبلاگی شانۆی ئه‌زموونگه‌ری كه‌ركوك شانۆكار میدیا ره‌ئوف رایگه‌یاند كه تیپی مۆسیقای (fuglsang) ی سه‌مفۆنیای كلاسیكی كه گروپێكی مۆسیقین له‌كاتی نمایشدا عه‌زفی مۆسیقای شه‌هره‌زاد ده‌كه‌ن، ئه‌و گروپه بانگهێشتی نمایشێكی شانۆیی له دانیمارك كردووه بۆ فێستڤاله‌كه‌یان كه له 18-22 ی ئاب ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌ویش شانۆگه‌ری (شه‌وێك پاش 1001 شه‌و) ده‌قی نمایشه‌كه له ئاماده‌كردنی (حه‌یده‌ر ئه‌بو حه‌یده‌ر) و ده‌رهێنانی شانۆگه‌ریه‌كه كاری هاوبه‌شی به‌شدارانه و نمایشه‌كه‌ش له‌نواندنی سێ ئه‌كته‌ره ئه‌وانیش خانمه شانۆكاری كورد (میدیا ره‌ئوف بێگه‌رد و (ئیدا ماریا) و(حه‌یده‌ر ئه‌بو حه‌یده‌ر) ه
2010/8/20 05:03 PM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

له‌سه‌ر بانگهێشتی به‌رێوبه‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی سلێمانی، تیپی شانۆی هۆبه رۆژانی 24 و25 ی ئه‌یلولی 2010 له هۆڵی ته‌وار له سلێمانی شانۆیی (پایزه دیده‌نی) نمایش ده‌كات، نوسینی: دلاوه‌ر قه‌رداخی و بیرۆكه وده‌رهێنانی: دلێر محه‌مه‌د تاهیر و نواندنی: په‌رژین عه‌بدولره‌حمان، ئه‌م شانۆگه‌ریه كه پێشتر له فێستفالی شانۆی كوردی له له‌نده‌ن و هه‌روه‌ها وه‌ك نمایشێكی سه‌ربه‌خۆ له شاری یۆتۆبۆری سوید نمایش كراوه
درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/8/20 05:00 PM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

هه‌ولێر، مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه
له نوێترین چالاكی خۆیدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شانۆی هه‌ولێر به‌نیازی وه‌رزێكی شانۆییه، كه تێیدا كۆمه‌ڵێك شانۆگه‌ری له هه‌ر چوار شاره‌كه‌ی كوردستان له‌و فێستیڤاڵه به‌شدارن. وه‌رزی شانۆیی قه‌ڵا، ئه‌و فێستیڤاڵه شانۆییه‌یه كه بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له شاری هه‌ولێر سازبكرێ و ته‌واوی نمایشه‌كان تاكو 1/1/2011 به‌رده‌وام ده‌بن.
درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/8/18 12:25 AM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

كاتێ‌َ ڕه‌خنه وه‌ك ڕووبه‌رێكی ده‌لالی بۆ زمان بیه‌وێ نمایشی شانۆیی بخوێنێته‌وه، ئه‌وا پڕۆسه‌ی خوێندنه‌وه له‌ناو زمانی ووتراو ناوه‌ستێت، به‌ڵكو زمانی ووتراو ئه‌بێ به ئه‌یقونه‌یه‌ك بۆ چوونه ناو زمانی بینین، تاوه‌كو شانۆ وه‌ك پڕۆسه‌ی بینین وچێژ و ڕه‌خنه وه‌ك میتۆد وزانست بخوێنینه‌وه، ئه‌وه‌ش ڕزگاركردنی نمایشه له‌ناو ستایشكردن ویاخود هه‌ر تۆمه‌تێك كه توانای سه‌لماندنی نیه، لێره‌وه ڕه‌خنه‌ی شانۆیی ڕزگاركردنی شانۆیه له‌ستایشی بێبنه‌ما وهه‌روه‌ها وه‌ستاندنی تۆمه‌ت وناشیرین كردنیشه، ڕه‌خنه دێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی پێكهاتی نمایش بخوێنێته‌وه
درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/8/17 05:58 PM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: عه‌بدوڵا سڵێمان (مه‌شخه‌ڵ)
بێری فۆکس : پێمان بڵێ، هه‌ڵسه‌نگاندنی گشتیت چییه بۆ بارودۆخی شانۆی ئه‌مریکی؟
ئێدوارد ئه‌لبی : بارودۆخی شانۆی ئه‌مریکی پێویستی به‌گه‌شه‌کردنی زۆر هه‌یه. ئێمه له قوتابخانه‌کاندا خه‌ڵکی ڕۆشنبیر ناکه‌ین به هونه‌ر. به‌داخه‌وه ئێمه له‌بنچینه‌دا ڕۆشنبیریی هونه‌ریمان وه‌ستاندووه، چۆن که‌سێک به‌شداری بکات له‌کاتێکدا به‌هونه‌ر ڕۆشنبیر نه‌کرێت؟ وه به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی له‌ڕووی بازرگانییه‌وه باشه، به‌پێویست ئه‌وه نییه که‌له‌ڕووی ئیستاتیکییه‌وه باشه. وڵاتی ئێمه پاڵ به بازرگانییه‌وه ئه‌نێ له‌سه‌ر حیسابی ئیستاتیکا. ئه‌م دووانه دوو گرفتی جیددین.
درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/8/17 05:46 PM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

دیمانە: كامەران سوبحان
جاك براونا بەڕێوەبەری گشتیی شانۆی نیشتمانیی كولتووری لە مانچستەر كە تەمەنی 64 ساڵە، وەك خۆی ئاماژەی پێ دەدات 40 ساڵە لە شانۆدا وەك كارگێڕی و هونەری كار دەكات، بەمەبەستی بینینی هۆڵی شانۆی نیشتمانیی مانچستەر لە بەریتانیا، ئێوارەیەك سەردانی هۆڵەكەمان كرد، ئەم هۆڵە یەكێكە لە هۆڵە بەناوبانگەكانی بەریتانیا كە چەندان دەرهێنەری ناوداری وەك (هارۆڵد پنتەر، چێری ساوناس و میلیپان كۆرڤێ) شانۆیییان تێدا پێشان داوە. لەم دیمانەیەدا، جاك براونا بەڕێوەبەری هۆڵەكە باس لە شێوازی پێشاندانی شانۆ لەو هۆڵە و نرخی بلیت و تایبەتمەندیی نمایشەكانی هۆڵەكەیان دەكات، لەبارەی نرخی بلیتیش لەم هۆڵەدا براونا دەڵێت لە دوو ساڵی رابردوودا نرخی بلیت بۆ بینینی شانۆیییەكان لە نێوان 30 تا 80 دۆلاری ئەمەریكایی بووە.
درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/8/17 01:42 PM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د
ئه‌وه‌ی شوێنی سه‌رنجه، ئه‌وان ئه‌وه‌نده‌ی خۆیان سه‌رقاڵی كاركردن كردووه، كه‌متر ده‌دوێن، واته پێده‌چێ ئه‌وه‌یان كردبێته پره‌نسیپ كه له ڕێگه‌ی كاره‌كانیانه‌وه قسه له‌سه‌ر داهێنان له شانۆدا بكه‌ن، به‌ڕاست ئه‌مه‌یش شیاوی له‌سه‌ر وه‌ستانه، چونكه ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت، زۆرترین ڕێژه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ئێمه پتر سه‌لیقه‌ی خۆده‌رخستن له ڕێگه‌ی قسه‌كردنه‌وه گۆش ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌وه‌نده‌ی باس له ته‌نگژه‌ی شانۆی كوردی ده‌كرێت، كه‌متر ئاماژه به‌په‌یام ده‌كه‌ن.
درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/8/16 12:30 AM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شانۆی هه‌ولێر، خانمه شانۆكاری كورد "نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داغی" به مه‌به‌ستی سازكردنی وۆرك شۆپێكی هونه‌ری ده‌رباره‌ی لابۆری شانۆی لالش گه‌ڕایه‌وه كوردستان و بۆ ماوه‌ی 4 رۆژ له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی دوو وۆرك شۆپی بۆ خوێندكارانی به‌شی شانۆ و هونه‌رمه‌ندان كرده‌وه، له دیدارێكی به‌درخاندا باس له خاسیه‌ته‌كانی لابۆره‌كه‌یان و گرنگی ئه‌و سه‌ردانه‌ی ده‌كا...
درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/8/16 12:27 AM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

ئێواره‌ی 13 ی ئابی 2010 له‌هۆڵی هونه‌رمه‌ندانی قه‌ڵادزی، تیپی نواندنی قه‌ڵادزێ شانۆگه‌ری (لیدی ماكبێس) شكسپیر ی نمایش كرد، له ده‌رهێنانی (خدر محه‌مه‌د) له لێدوانێكدا ده‌رهێنه‌ر باس له سه‌ختی كاره‌كه‌ی ئه‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌كته‌ر وده‌رهێنه‌ر ده‌ركه‌وتووه، له‌م شانۆگه‌ریه‌دا كه حه‌وت ئه‌كته‌ر له‌سه‌ر شانۆ ده‌رده‌كه‌ون وتراژیدیا وتاوانی لیدی ماكبێس ده‌خه‌نه ڕوو، بۆیه ده‌رهێنه‌ر له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا كه بۆ ئاكار نیوز داویه‌تی ده‌ڵێت "شانۆیییەكە یەكێكە لە شاكارە جوانەكانی شكسپیر و هەر لە سەرەتاوە تا كۆتا نەهامەتیی تێدایە، هەندێك بیروبۆچوونیان وایە كە ئەمە هەڕەشەیە بۆ سەر كۆمەڵگە، بەڵام ئێمە ویستمان پێشانی بدەین كە كۆمەڵگەی ئێمەش هەزاران (ماكبێس)ی تێدایە، زۆر پێویستیشە هەوڵ بدەین بۆ ئەوەی بەرهەمەكانی شكسپیر و هاوشێوەی وەكو ئەو زیندوو بكەینەوە".